لەکەلار ئۆتۆمبێلی بەرێوبەری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانە گەورەکان لە خانەقین تەقێندرایەوە

کەلار-تایبەت بەKDP.info/ بەیانی ئەمڕۆ لە کەلار بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلێ بەرێوبەری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانە گەورەکان لە خانەقین تەقیەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەرێکی گیانی نەبوو.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە روداوەکە بەkdp.infoراگەیاند:بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلی رائید فەرھاد رەفعەت بەرێوبەری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانە گەورەکان لە خانەقین تەقیەوە،لەئاکامدا تەنھا زەرەری مادی ھەبوو ھیچ زەرەرەکی گیانی نەبوو.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند:تەقینەوەکە لەبەردەم ماڵی رائید فەرھاد رەفعەت بووە وجۆری ئۆتۆمبێلەکەش نیسان پەترۆلە وحکومیە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد،پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە ودەستیانکردوە بەلێکۆلینەوە.




