روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه

ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه که هاوکات ئه‌ندام و گوته‌بێژی فه‌رمیی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێمه، سه‌باره‌ت به هه‌واڵی پێکهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی دیجله روونکردنه‌وه‌ێکی بۆ رای گشتی بڵاوکرده‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی رونکردنه‌وه‌که‌یه:
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌هه‌ندێ میدیای بینراو و بیستراو و خوێندراوی ناوخۆیی و عێراقی و جیهانی هه‌واڵێک بڵاوکراوه‌ته‌وه گوایه به فه‌رمانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌رێز د. نوری مالکی هێزێکی نوێ پێکهێنراوه به ناوی هێزی رۆژهه‌ڵاتی دیجله وئه‌م هێزه به‌ته‌مایه له ناوچه دابڕاوه‌کان به‌ته‌واوی جێگیر بێت و هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌ربکات، هاوکات بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بوه‌ته مایه‌ی جۆرێک له ترس ودڵه‌ڕاوه‌کێ و مقۆمقۆ له‌نێو هاوڵاتییان و لایه‌ن و پێکهاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و.... بۆیه به پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه و راستی و دروستیی هه‌واڵه بخه‌ینه‌ڕوو و پێمانوایه له ئه‌ساسه‌وه هه‌واڵه‌که جۆرێک له تێنه‌گه‌یشتنی تیدایه.
بۆ ئاگاداریتان !
هیچ جۆره فه‌رمانێک له هیچ ناوه‌نده‌ێکی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له حکومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌رنه‌چووه بۆ دامه‌زراندنی هێزیکی نۆێ به ناوی هێزی رۆژهه‌ڵاتی دیجله، به‌ڵکو له‌نێو پێکهاته‌ی سوپای وه‌زاره‌تی به‌رگریی حکومه‌تی فیدراڵی عێراق پێکهاته‌ی فه‌وج - لیوا – فیرقه و قیاده‌ی عه‌مه‌لیات هه‌یه و له‌ئێستادا 7 حه‌وت پێکهاته‌ی قیاده‌ی عه‌مه‌لیات له سنووری ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق هه‌یه که هه‌ر قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتێک یه‌ک فیرقه یان دوو فیرقه‌ی سه‌ربازیی فه‌رمانده‌یی ده‌کات له سنووری جوگرافیی پارێزگاکانی عێراق و له پارێزگای دیاله پێکهاته‌یه‌ک له‌و جۆره هه‌یه که قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیالییه و فه‌رمانده‌ی گشتیی چالاکیه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌کانی سنووری پارێزگای دیاله ده‌کات که سنووری فیرقه‌ی پێنجی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه و فه‌ریق روکن عبدولئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌یه‌تی. راستیی هه‌واڵه‌که ئه‌مه‌یه پێشنیارێک هه‌بووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی حکومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پیاده‌ی سوپای عێراق که فیرقه‌ی12ی سوپای عێراق که لیواکانی له سنووری جوگرافیی پارێزگای که‌رکوکه ئیزافه بکرێت بۆ ئه‌م قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیاله و باره‌گای قیاده‌که ئێستا له‌به‌عقوبه‌یه بگوازرێته‌وه ناوچه‌ی خاڵس به‌تایبه‌ت بۆ جێگای که‌مپی ئه‌شره‌ف که گروپی موجاهیدنی خه‌لقی ئێرانی تێدابوو که له‌م ماوه‌یدا چۆڵکراوه ئه‌م قیاده‌یه ناو بنرێت قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی شه‌رقی دیجله و فه‌رمانده‌که‌ی هه‌ر هه‌مان فه‌رمانده‌ی قیاده‌ی عه‌مه‌لییاتی دیاله بێت که فه‌ریق روکن عبدولئه‌میر زه‌یدییه هاوکات به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی هه‌مانه له سه‌ردانێکدایه به‌رێز جه‌نابی د. نه‌جمه‌دین پارێزگای که‌رکوک بۆ لای به‌رێز د. نوری مالکی باسیان له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی پارێزگای که‌رکوک کردووه و جه‌ختی کردووه که دۆسیه‌ی ئه‌منیی که‌رکوک ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پۆلیس بێت.
جه‌بار یاوه‌ر
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و
ئه‌ندام و گوته‌بێژی فه‌رمیی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێم




