٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکەم کۆنفرانسی جیھانی بۆ گەشت و گوزار لە کوردستان راگەیەنرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەسەرپەرشتی دەستەی گشتی گەشت و گوزار و رێکخەر و جێبەجێکردنی کومپانیای پێرو گروپ یەکەم کونفرانسی جیھانی بۆ گەشت و گوزاری لە شاری ھەولێر ئەمرۆ لە ئوتێلی روتانا راگەینرا.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:ئەم کونفرانسە ھەنگاوێکی سەره‌تایە بۆ چالاککردنی کەرتی گەشت و گوزار و دروست کردنی تۆری پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیا گەشتیاریە ناوخۆی و جیھانییەکان و بەستنەوەی گەشتوگوزاری کوردستان بە گەشتوگوزاری جیھان.

نادر رۆستایی گوتیشی:کۆنفرەنسەکە لە 17و 18ی مانگی 11ی ئەم سال لە شاری ھەولیر دەبەسترێت وتاکو ئیستا زیاتر لە 100کۆمپانیا لە 12وڵاتی جیھانی ناوی خۆیان تۆمار کردووە و جێگایان بۆ دابین کراوە.

رۆستایی رونیشیکرده‌وە، کۆنفرەنسەکە تایبەتە بە کۆمپانیا جیھانیەکان کە گەشتیاران دەگوازنەوە ، لە کۆنفرەنسەکەدا پیشانگایەکی پیشە دەستیەکان و ھەموو ئەو کەلوپەلە کەلەپوریانەی لە کوردستان دروست کراون و دروست دەکرێن ئامادە دەکرێت ، ھەروەھا پیشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ جوانترین وێنەی گەشتیاری لەسەر ھەرێمی کوردستان، جگە لە تەوەرەکانی تری کۆنفرانس.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،لێرەوە رادەگەیەنین کە ئەو کۆمپانیایەی ناوی تۆمار نەکراوە ناوی خۆی تۆمار بکات و لە دەستەی گەشتوگوزار سەردانمان بکات، ھەروەھا راگەیەندنەکان کە بەشدار دەبن بێنە لامان ناویان تۆمار بکەن تا باجیان بۆ دروست بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار