یۆنان.. ھەڵمەتی دەستگیرکردنی پەنابەره نا یاساییهکان دەستپێکردووه
ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، یۆنان ھەڵمەتێکی دەست پێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو پەنابەرانەی بە نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە و تاوەکو ئێستهش ژمارەیەکی زۆری پەنابەری دەستگیرکردووە، کە ژمارەیەکی زۆری عێراقی و کوردیشی تێدایە.
ئامانج عەبدولڵا سەرۆکی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە یۆنان ھەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو پەنابەرانەی بە نایاسایی و ئیقامەیان بەسەر چووە و بۆیان نوێ ناکەنەوە دەست پێکردووە، تاوەکو ئێستهش ژمارەیەکی زۆری پەنابەریان دەستگیرکردووە کە لە نێویاندا ژمارەیەکی زۆری پەنابەری کورد و عێراقی تێدایە. ئەمەش رەنگە ھۆکارەکەی ئەوە بێت کە قەیرانێکی دارایی رووی لەو وڵاتە کردووە.
ئامانج عەبدوللا گوتیشی: تا ئێسته پرۆسەی بەزۆر نادرنەوەی پەنابەران لە وڵاتهکانی ئەوروپا بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا بەردەوامە و رۆژانە پەنابەر بۆ عێراق دیپۆرت دەکرێنەوە.
عەبدوللا رونیشیکردهوە، ھەر چەندە حکوومەتی عێراق و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ھەوڵی ئەوە دەدەن کە رێگریان لێبکەن، بەڵام تاوەکو ئێسته ھەوڵەکانیان بێ ئاکام بووە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێسته لە وڵاتهکانی ئەوروپا نزیکەی 30ھەزار پەنابەری کورد لە ژێر ھەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان.




