پەرلەمانتارێکی کورد: له چهند رۆژی هاتوو کوتلهکان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن رێکدهکەوتن

بەغدا_تایبەت بەKDP.info/ پەرەمانتارێکی کورد دەڵێت: کوتلەکان پێش کۆتایی ئەم مانگە لە بارەی یاسای ھەلبژاردن دهگەنە رێککەوتن، چونکە یاسای کۆنیش بەھەمان شێوەی ئەم یاسایە کێشەی لەسەرە و دادگاش رەخنەی لێ ھەیە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، رێککەوتنی لەبارەوە بکرێت.
د. حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێسته کوتلەکان لە بارەی یاسای ھەڵبژاردن نەگیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام بەردەوامن لە گفتوگۆکردن بۆ ئەوەی رێککەوتنی لەبارەوە بکەن، لەبەر ئەوەی ماوەکە کەم ماوە و پێویستە پێش کۆتایی ئەم مانگە ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە.
د. حەمید باڤی گوتیشی: یاسا کۆنکەش دادگا رەخنەی لێ ھەیە، تایبەت لە شێوەی جیاکردنەوەی دەنگەکان و ژمارەی کورسی کەمینەکان، کە داوای کردووە بەپێی رێژەیان کوردسیان بۆ دیاربکرێت، بۆیە رەنگە لە بارەی یاسا نوێیەکە بگەنە رێککەوتن لە چەند رۆژی داھاتوودا.
باڤی رونیشیکردهوە، چەند رۆژێک پێش ئێستهش شاندێکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، نزیک بوونەوەیەک لە بارەی ئەو پڕۆژە یاسایە لە نێوان کوتلەکان ھەیە، بۆیە رەنگە بگەنە رێککەوتن و پێش کۆتایی ئەم مانگە پەسەند بکرێت.
ناوبراو راشیگەیاند: ئێمەش وەکو کورد زۆر تێبینیمان لە سەر یاسا کۆنکە ھەیە، بۆیە ئەستەمە لە بارەی ئەو یاسایە بگەنە رێککەوتن.




