شەوکەت بەربەھاری رەتیدەکاتەوە رێگری لە ساڵح موسلم کرابێت بێتە ھەرێمی کوردستان

پێشابور-تایبەت بە KDP.info/ بەرپرسی خاڵی سنوری پێشابور رەتیدەکاتەوە رێگری لە ساڵح موسلم کرابێت سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات ودەڵێت: بەھیچ شێوەیەک ئەم ھەواڵە راست نییە.
شەوکەت بەربەھاری بەرپرسی خاڵی سنوری پێشابور بە kdp.infoراگەیاند:ئەودەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە کە لە خاڵی سنوری پێشابور رێگری لە ساڵح موسلم ھاوسەرۆکی پەیەدە کرابێت دوورە لەراستی وئەمڕۆ ساڵح موسلم بەھیچ شێوەیەک سەردانی ئەوانی نەکردووە، بۆئەوەی لەو رێیە بێتە ھەرێمی کوردستان.
شەوکەت بەربەھاری گوتیشی:ئەگەر ساڵح موسلم بێتە ھەرێمی کوردستان لە رێگای خاڵی سنوری پێشابور دێت، بەڵام ئەوان ئەمڕۆ ناوبراویان نەبینیوە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.
ئەمەش لەکاتێک دایە چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاویانکردۆتەوە،کە ئەمڕۆ ساڵح موسلم بەنیازبووە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات،بەڵام رێگری لێکراوە بێتە ھەرێمی کوردستان.




