سبەی دەستەی گەشت وگوزار کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی وردەکاری کۆنفرانسی جیھانی گەشتوگوزار لە ھەولێرسازدەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت وگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەسەرپەرشتی دەستەی گشتی گەشت و گوزار و رێکخەر و جێبەجێکردنی کومپانیای پێرو گروپ یەکەم کونفرانسی جیھانی بۆ گەشت و گوزاری لە شاری ھەولێر دەبەسترێت، بۆ ئەم مەبەستە کونگرێکی روژنامەوانی لە کاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی پێنج شەمە لە ئوتێلی روتانا سازدەکرێت.
نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت وگوزاری ھەرێمی کوردستان بەKDP.infoراگەیاند:ئەم کونفرانسە ھەنگاوێکی سەرتایە بۆ چالاککردنی کەرتی گەشت و گوزار و دروست کردنی تۆری پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیا گەشتیاریە ناوخۆی و جیھانییەکان و بەستنەوەی گەشتوگوزاری کوردستان بە گەشتوگوزاری جیھان.
رۆستایی رونیشیکردوە، زانیاری و وردکاری و ژمارەی وڵاتانی بەشداربوو لە کۆنفراسەکە لە کۆنگرە رۆژنەمەوانەیەکە دەخەینەروو.




