سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شداری له پرسه‌ی نووسه‌ر و میدیاكار ئیسماعیل گه‌یلانى كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له هۆڵى شه‌هیدان له كۆمه‌ڵگاى دیانا به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌ى ڕاگه‌یاندنكار ئیسماعیل گه‌یلانى به‌شداربوو .
دواى خوێندنى سووره‌تى فاتیحه بۆ گیانى خوالێیخوشبێت ، سه‌رۆك بارزانى هاوخه‌مى خۆیى بۆ كۆچى دوایى ڕاگه‌یاندنكار ئیسماعیل گه‌یلانى به خانه‌واده‌كه‌ى ڕاگه‌یاند .
له به‌رامبه‌ردا كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى خۆالێیخۆشبێت سوپاسى هه‌ست و هاوخه‌میی سه‌رۆك بارزانی‌یان كرد و به‌شدارى به‌ڕێزیانیان له پرسه‌كه‌دا به ئارامى و دڵنه‌وایی خۆیان وه‌سفكرد .
جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌فته‌ى ڕابردوو له ڕووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له‌هۆتێله‌كانى به‌یرووتى پایته‌ختى لوبنان ، ڕاگه‌یاندنكار ئیسماعیل گه‌یلانى به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر جه‌سته‌ى سووتا ، پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك له‌ژێر چاودێرى پزیشكیدا مایه‌وه ، تا دواجار شه‌وى شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ك شه‌ممه‌ى ڕابردوو به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانییه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا .




