دادگای ئیتیحادی عێراق بڕیاری سڕینه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی پەرلەمانی عێراقی په‌سه‌ند كرد

بەغدا – KDP.info / دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حرار داوایه‌كی له‌وباره‌یه‌وه خستبووه به‌رده‌م دادگاكه، ئەمرۆ چوارشەممە دادگای ئیتیحادی عێراق بڕیاری سڕینه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی په‌سه‌ند كرد.سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حرار له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست KDP.info)) كه‌وتووە، رایگه‌یاند: پێشترئەو داوایەی خستبوویه به‌رده‌م دادگای ئیتیحادی له‌باره‌ی سڕینه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشین كردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خۆشبەختانە داواکەی لەدادگا بردۆتەوە، ئه‌عره‌جی روونی كرده‌وه، ئه‌م به‌یانیه چوارشه‌ممه، دادگای ئیتیحادی عیراق بڕیاری له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی داوای سڕینه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشنینی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا‌و روونیشی كرده‌وه: كه ئه‌و داوایه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌قه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی عیراق داڕشتووه، پاڵپشت به داوای جه‌ماوه‌رییش له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی.به‌ها ئه‌عره‌جی ئەوەشی خستۆتەروو: داوا قه‌زاییه‌كه به‌ژماره 2013/86 خستوویه‌تیه به‌رده‌م دادگای ئیتیحادی دژ به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق تایبه‌ت به سڕینه‌وه‌ی هه‌ردوو بڕگه‌ی 3 و 4 له‌یاسای ( 5) تایبه‌ت به موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.




