تەرمی لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە مەیدانی مەولەویی شاری پاوە دۆزرایەوە

رۆژهەڵاتی کوردستان – KDP.info / تەرمی لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە مەیدانی مەولەویی شاری پاوە کە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە گیانی لە دەست دابوو، دۆزرایەوە. ئەو هاووڵاتییە ناوی (ف ــ م)'یە و خەڵکی گوندی (زەردۆیی)ی سەربە شاری پاوەیە و وەک میدیاکانی ئێران باسیان لێوەکردووە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو لاوە بۆ بەکار هێنانی مادەی هۆشبەر گەراوەتەوە. ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردۆتەوە کە لە چەند ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە شوێنە گشتییەکانی شاری پاوە رووی لە زیاد بوون کردووە. هاوکات چالاکێکی بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگەیاندووە : تەمەنی بەکارهێنانی جگەرە و قلیانی ئاوی لە شاری پاوەدا بۆ ١٤ ساڵ دابەزیوە و لە زۆربەی قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندییەکانی ئەو شارە بە بەکارهێنانی جگەرە زیادی کردووە. ئەو چالاکە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ، ئەوەشی خستۆتەروو : لە ئێستەدا لە زۆربەی قاوەخانە و قلیان فرۆشییەکانی شاری پاوەدا دیاردەی کڕین و فرۆشتن و تەنانەت بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریش بووەتە دیاردەی باو. لەمباریەوەش وەکوو نموونە چەندین شوێنی لو شارە خستۆتەروو. شایەنی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران بە یەکێک لەو وڵاتانەی جیهان هەژمار دەکرێت کە هەم ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی بە ماددە هۆشبەراکنەوە ئالوودەبوونە هەمیش شوێنی بۆ گواستنەوەی ئەواماددانە لە ئەفغانستانەوە بەرەوە وڵاتانی درواسێ و ئەوروپا




