قاچاخچییەكەی ماددە هۆشبەركان لە ئێران جارێكی تر لە سێدارە نادرێتەوە

تاران – KDP.info/ وەزارەتی دادی ئێران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە كە ئەو قاچاخچییەی ماددە هۆشبەرەكان كە پێشتر لە سێدارە دراو بەوهۆیەشەوە گیانی لە دەست نەدا؛ جارێكی تر لە سێدارە نادرێتەوە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاوكردەوە كە وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە رێگرە لەوەی دووبارە قاچاغچییەكی ماددە هۆشبەرەكان لە سێدارە بدرێتەوە.
دوای ئەوەی قاچاغبەرێكی ماددە هۆشبەرەكان بە فەرمانی دادگا لە سێدارە درا، بەڵام ئەو قاچاغچییە لە نەخۆشخانە دوای پشكنینی دەركەوت زیندووە و بۆیە هەندێ لە دادوەرانی ئێران داوای دووبارە لە سێدارەدانی ئەو قاچاغەبەرەیان كردووە و لە ئێستاشدا وەزارەتی داد رێگا نادات دووبارە ئەو قاچاغچییەكە لە سێدارە بدرێتەوە، چونكە بە پێی بڕیارەكانی دادگای ئێران هەر كەسێك لە سێدارە بدرێت و و دواتریش نەمرێت؛ ئەوە ئەستەمە جارێكی دیكە لە سێدارە بدرێتەوە.




