٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كلیچدارئۆغلو: ئەردۆغان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێكەس كەوتووە

سەرچاوە: KDP.info

توركیا – KDP.info/ سەرۆكی (جەهەپە) رایگەیاند سیاسەتی حكومەتی داد و گەشەپێدان توركیای گۆشەگیر كردووە و بەوهۆیەوە هاوڵاتیانی توركی ناتوانن بەئازادی لە وڵاتانی ناوچەكە پیاسە بكەن. بەپێی هەواڵێكی ئەنادۆلۆ كەمال كلیچدار ئۆغلو رایگەیاند كە دوای هەڵبژاردنەكان پارتی داد و گەشەپێدان، لە بەرامبەر پرۆژەكەی پارتی گەلی كۆماری بۆ كەمكردنەوەی ماوەی سەربازی لای دەوڵەمەندەكانی گرت كە بەپارە لە سەربازیكردن دەبوێردران، ئێستاش پرۆژەی كەمكردنەوەی ماوەی سەربازی رادەگەیەنێ كە هی ئێمە بوو.

كلیچدارئۆغلو راشیگەیاند سیاسەتی هەڵەی حكومەت توركیا بردووەتە ناو زۆنگاوێك، توركیای كردووەتە وڵاتێكی بەرهەمهێنی تیرۆر و گوتی ئەردۆغان ئەمڕۆ ناتوانێ بچێتە هیچ وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەراست و لە ناو هەموو دنیا بە تەنیا ماوەتەوە، چاوەرێیە بزانێ (ئایا كەسێك تەلەفۆنی بۆ دەكا؟) چاوەڕێ مەبە كەس تەلەفۆنت بۆ ناكا، بزانە كە هیچ نرخ و قورساییەكت نەماوە. ئێمە وازمان لە تۆ هێنا، ناوی توركیات خراپ كرد، بۆ راستكردنەوەی ئەم هەڵەیە پارتەكەمان دەست بەكار بووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار