٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەوی رابردوو له‌ حه‌ویجه‌2 برا دەرفێنرێن وئەمڕۆش تەرمەکانیان دۆزرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

حه‌ویجه‌-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو لە قەزای حەویجە دوو برا دەرفێندرێن وئەمڕۆش تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.

عەمید سەرحەد قادر بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: شەوی رابردوو لە گوندێکی سەر بە قەزای حەویجە دوو برا لە لایەن چەند کەسێک نەناسراو  رفێندراون ودواتر کوژراون وئەمڕۆش تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

عەمید سەرحەد قادر گوتیشی: ئەو دوو برایە چەکداری ھێزەکانی سەحوە بوونە.

قادر رونیشیکرده‌وە، ئێستا ھێزەکانی پۆلیس خەریکی کۆکردنەوەی زانیارین لەبارە ئەو چەکدارانە ، بۆئەوەی دەستگیربکرێن و بدرێن بەدادگا و تەرمی دوو براکەش رەوانەی بزیشکی دادوەری کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار