ئه‌نوه‌ر حوسێن : راگه‌یاندنی گۆڕان تاكتیك ده‌کات به‌رانبه‌ر یه‌کێتی

هه‌ولێر KDP.info/ راگه‌یاندكارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و ئاراسته‌ی راگه‌یاندنی گۆڕان و لایه‌نکانی دیكه گرتویانه‌ته به‌ر تاكتیكه و هه‌ركاتێك به‌رژه‌وه‌ندیان له دژایه‌تی كردن بێت درێغی ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشمه‌كێشی راگه‌یاندنی ئاراسته‌یه‌کی دیکه‌ی وه‌رگرتووه.
ئه‌نوه‌ر حوسێن رۆژنامه‌نووس ده‌رباره‌ی گرژییه‌کانی راگه‌یاندنی گۆڕان و یه‌كێتی دوای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكدا بۆKDP.info گوتی : ئێسته بارودۆخێكی نوێ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌رجه‌م حزبه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت و یه‌كێتی و گۆڕانیش گرژی راگه‌یاندنیان له چاو رۆژانی هه‌ڵبژاردن كه‌م بۆته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن ئه‌و ئاراسته‌یه تاكتیكه، هه‌ركاتێك به‌رژه‌وه‌ندیان له هێرشكردن بێت، درێغی ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه راگه‌یاندنی گۆڕان ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت دژی ناشرین كردنی پارتی و یه‌كێتی به‌كاری ده‌هێنێت.
شیاوی باسه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو راگه‌یاندنی گۆڕان هێرشێكی چڕیان كرده سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و كادیر و ئه‌ندامانیان.




