٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیندار زێباری:90%ھاوکاریەکانی ئاورەکانی رۆژ ئاوای کوردستان لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە بووە.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، 90% ھاوکارییەکانی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێم لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە، ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئاوارەکان لە ھەرێم گەیشتۆتە نزیکەی250ھەزار کەس و ئەم رێژەیەش بەردەوام لە زیادبوون دایە.

د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: ھاتنی پەنابەرانی رۆژئاوا بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و تاوەکو ئێسته‌ش نزیکەی 250ھەزار کەس ھاتوونەتە ھەرێم و بە سەر ھەرسێ پارێزگاکانی ھەرێم دابەشکراون و ئەم رێژەیەش بەردەوام لە زیاد بوون دایە.

د.دیندار زێباری کە بەرپرسی مەلەفی unلە ھەرێمی کوردستان، رەخنە لە ئەوان و کۆمەڵگەی نێودەولەتی دەگرێت، تایبەت وڵاتانی کۆمەک بەخش کە جیاوازی ده‌کەن لە ھاوکاریکردنی ئاوارەکانی سوریا و دەشڵێت: زیاتر گرنگی بە ئاوارەکانی ئۆردن و لوبنان دەدەن و وەک پێویست ھاوکاری ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان ناکەن.

د.دیندار زێباری گوتیشی: 90% ھاوکارییەکانی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە و پێویستە کۆمەڵگای نێودەولەتی لە گەڵ حکوومەتی عێراق پلانێکیان ھەبێت بۆ ئاوارەکان تایبەت ئێسته‌ بەسەدان قوتابی ئاوارە لە ھەرێمی کوردستان دەخوێنن و پێویستیان بە خزمەتگوزاری سەرەتایی ھەیە، ھەروەھا وەرزی سەرما نزیک بۆتەوە و پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە، بەڵام تاوەکو ئێسته‌ ئەمەش نەکراوە.

زێباری ئاماژەی بەوەشکرد، خالی سنوری پێشابور ھەر لە سەرەتاوە کراوە بووە و تاوەکو ئێسته‌ش دانەخراوە و کراوەیە، بەڵام پێویستە ئەمەمان لە بەرچاو بێت کە ئەم خاڵە نافەرمییە و تەنیا بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆییە بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان .

هەواڵی پەیوەندیدار