٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یه‌کێتی مامۆستایان: سەره‌تای ھەفتەی داھاتوو کۆنفرانس دەبەسترێت و سه‌رۆک ده‌گۆڕین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە  / kdp.infoبەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داھاتوو بەمەبەستی پێداچوونەوە بەکار و چالاکییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەماوەی دوو ساڵی رابردوو، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆنفرانسێک دەبەستێت و تێدا چەند گۆڕانکارییەکیش لە پۆستەکان دەکات لەوانەش پۆستی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان.

 

ئەحمەد گەرمیانی بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بۆ جێبەجێکردنی راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ، کە یەکێک لە بڕیارەکان ماوەی دوو ساڵ خولی یەکەم تەواو دەبێت و خولی دووەم دەست پێدەکات ولە نێوان ھەردوو خول کۆنفرانسێک دەبەسترێت و مەبەست لەو کۆنفرانسەش پێداچوونەوەیە بە گرنگترین کاروچالاکییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کورستان و پەیڕەو و پرۆگرامی یەکێتی مامۆستایان و وەرگرتنی ئابونە و دەستەبەری کە بە مامۆستا دەدرێت.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: کۆنفرانسەکە لە رۆژی شەممە 26/10/2013لە ھۆلی میدیا لە شاری ھەولێر بەرێوەدەچێت و تێدا ژمارەیەکی زۆری میوان داوەت کراون.

گەرمیانی رونیشیکرده‌وە، گۆڕانکاری لە پۆستەکانیش دەکرێت و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و چەند سەرۆک لقێک دەگۆڕدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار