ئه‌ردۆغان: بۆ سه‌ردانیکردنی ئێمرالی من بڕیار ده‌ده‌م نه‌ک ئۆجه‌لان

تورکیا - KDP.info/ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وه‌ڵامی لێدوانێکی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌باره‌ی چونی شاند بۆ ئیمرالی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر حکوومەت بیەوێ شاند بەرەو ئیمراڵی بەرێ دەکات و ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێ نەیەوێ بەڕێی ناکات، ماڵپه‌ری رادیکال له زاری براکه‌ی ئۆجا‌لان، مه‌حمه‌د ئۆجا‌لان گواستییه‌وه که عه‌بدوڵا ئۆجا‌لان رایگه‌یاندووه : شتێکی راست نییه حکوومه‌ت ده‌رباری شاندیBDP بڵێت فڵانه که‌س ده‌چێت و فڵانه که‌س ناچێت، پێویسته خودی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیBDP بڕیاری له‌سه‌ر بدات، هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان رایگه‌یاندووه: وابزانم له‌مه‌ودوا خودی BDP ده‌بێت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. بێ گومان ئه‌گه‌رBDP بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دات ئه‌وانیش نایه‌ن ئه‌مه یاسا و شتێکی راسته و منیش پشتیوانی لێ ده‌که‌م، له‌به‌رامبه‌ردا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی لە میانی کۆبونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی خۆی لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەش کردووه و تێدا رایگەیاندووه : سەبارەت بە ئیمراڵی تەنیا حکوومەت بۆی ھەیە بڕیار بدات کێ دەتوانێ سەردانی ئیمراڵی بکات و کێ ناتوانێ سەردانی بکات، حکومەت پێی خۆش بێ مۆڵەت بە شاند دەدا سەردان بکات و پێی خۆش نەبێ مۆڵەت نادات. لەدرێژه‌ی وتاره‌که‌یدا ئەردۆغان گووتیشی : لە ژێر ھیچ ھەلومەرجێکدا کەس بۆی نییە نەخشە ڕێگا بۆ حکوومەت یا بۆ وەزارەتی داد دابنێ، بۆیە پێویستە ھەر کەس قەبارەی و سنوری خۆی بزانێ، ئەگەر ھەر کەس سنور و قەبارەی خۆی بزانێ ئەوا دەتوانێ لە یاساکان سوودمەند بێ. له‌دوا سه‌ردانی شاندی به‌ده‌په بۆ لای ئۆجه‌لان ناوی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په ره‌شکرابۆوه وه‌ک میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردبۆوه هۆکاره‌که بۆ ئه‌وه ده‌گرێته‌وه که ده‌میرتاش قسه‌ی توندی به‌رامبه‌ر حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان گووتووه.




