٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژماره‌یه‌ک له‌ قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی گوێیان لێبگرێت خۆپێشاندانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - KDP.info/ ماوەی دوو ڕۆژە قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی به‌هۆی کۆمەڵێک کێشه‌ و گرفت لەبەشە ناوخۆییەکاندا، دەستییان بەخۆپیشاندان کردووە و داوا دەکەن وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕاستەوخۆ بەدەم داواکانیانەوە بێن و کێشەکانییان بۆ چارەسەربکەن.هه‌واڵنێری KDP.infoله‌ شاری سلێمانی رایگه‌یاند : دەیان کچ و کوڕ قوتابی زانکۆی سلێمانیله‌ دوێنێ سێشەمەوه‌ خۆپێشاندانهیان ده‌ستپێکردووه‌. سه‌ره‌تا شەقامی سەرەکی بەردەم کەمپی کۆنی زانکۆیان داخستبوو، به‌یانی ئەمڕۆش لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامدا خۆپیشاندانەکەیان بۆ بەردەم کەمپی نوێی زانکۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی سلێمانی ـ کەرکوک گواستەوە و ڕێگەکەیان بەتەواوی شه‌له‌ل کرد، دواتر به‌هۆی گردبوونه‌وه‌ی ده‌یان ئۆتۆمبێل، بووه‌ هۆی دروست بوونی قەرەباڵەخی ژاوه‌ ژاو و له‌ده‌رنجامدا ھێزە ئەمنییەکان هاتنه‌ شوێنی خۆپیشاندانەکە ریگای سه‌رکییان کرده‌وه‌، وه‌ک قوتابیه‌کان باسیان لێوه‌ کردووه‌ لەسەرەتای دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵەوە کۆمەڵێک کێشەی گەورە و ناھەمواریان بۆ ھاتووەتە پێش لەبەشە ناوخۆییەکاندا، تائێستاش چەندین جار پەیوەندییان بەسەرۆکایەتی زانکۆوە کردووە و ھەڵوێستی مەدەنیانەیان وەرگرتووە، بەڵام تائێستا وەڵام نەدراونەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار