به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ئێران ناکات

تاران - KDP.info/ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران ڕه‌تیکرده‌وه که له ئێستادا هیچ به‌رپرس یان هێزێکی سیاسی هه‌رێم به‌رنامه‌یان ببێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردان کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن.نازم عومه‌ر ده‌باغ به کوردپرێسی راگه‌یاند:من وه‌ک نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌لایان حکوومه‌ته‌وه ئاگاداری نه‌کراوه‌ته‌وه که به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان . ڕوونیشکرده‌وه که له ئێستادا هیچ ڕاگه‌یێندراوێکی فه‌رمیان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه که که‌سایه‌تییه سیاسی، حزبی یان حکوومییه‌کانی هه‌رێم به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ریان بۆ ئێران ببێت.نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتیشی: هه‌میشه به‌رپرسان و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ دیدار‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان و گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی سه‌ردانی وڵاتی دۆست و دراوسێ ئێرانیان کردووه و په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی نێوان هه‌رێم و تارانیش ڕۆژ له دوای ڕۆژ تۆکمه‌تر ده‌بێته‌وه.پێشتر له زاری ئازاد جندیانی، گوته‌بێژی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی بڵاویکرایه‌وه که بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ئێران بکات.جندیانی ئه‌وه‌شی وتبوو که ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بۆ تاوتوێ ئه‌م بابه‌ته کۆده‌بێته‌وه و وه‌فدێک دیاری ده‌کات




