٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولحەکیم بەشار وەک جێگری ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستنیشانکرا

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا ئاشکرایکرد، ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا بەفەرمی بڕیاریدا بچێتە ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا وعەبدولحەکیم بەشاریش وەک جێگری سەرۆکی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دیاریکرا.

د.کاوە ئازیزی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا بەkdp.infoراگەیاند: دوێنێ ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا وتێدا بڕیاریدا بەفەرمی بەشداری لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکات و11ئەندامیش دیاریکرد بۆ بەشداریکردنیان لە ئۆپۆزسیۆن وعەبدولحەکیم بەشار وەک جێگری سەرۆکی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆن دیاریکراو دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی وھەشت ئەندامی ئیئتیلاف دەبن.

د.کاوە ئازیزی گوتیشی: بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی جنێف دوو ئەوان وەک کوتلەیەکی کوردی بەشداری لەو کۆنگرەیە دکەن.

ئازیزی راشیگەیاند: لەکۆبوونەوەکانی داھاتووی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەو ئەندامانەیان بەشداری ده‌کەن و ده‌بنە بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا.

هەواڵی پەیوەندیدار