عومەر شێخ مووس :چونی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد بۆ ناو ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کارێکی باشە
رۆژئاوای کوردستان_تایبەت بەKDP.info/ سیاسەتمەدارێکی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت: پێویست بوو ھەر لەسەرهتاوە کورد بەشداری لە ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکردایە، بەڵام کە نەیکرد ئێستاش چونیان بۆ ناو ئەو ئیئتیلافە کارێکی زۆر باشە.
عومەر شێخ مووس نوسەرو سیاسەتمەداری رۆژئاوای کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: من پێم باش بوو کورد ھەر لەسەرهتاوە بەشداری لە ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکردایە، بەڵام کە نەیانکرد و زەرەرێکی زۆری لە کورد دا و ئێستاش بەشداریکردنیان کارێکی باشە وتێدا باس لە داواکاری کورد بکەن و سەنگی خۆیان دیاری بکەن و مافەکانی کورد بەدەست بێنن.
عومەر شێخ مووس گوتیشی: رای من وایە کورد لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بشداری لەکۆنگرەی جنێف دوو بکەن، بەڵام ئەگەر لەگەڵ وانیش نەبن وەک کوتلەیەکی سەربەخۆ بەشداری بکەن.
شێخ مووس راشیگەیاند: ھەبوونی دوو ئەنجوومەنی جیا لە رۆژ ئاوای کوردستان کارێکی باش نیە و لە بەرژوەندی کورد دانیە و پێویستە ھەوڵبدرێت ئەو دوو ئەنجومەنە نەمینێت، بەڵام ئەگەر یەکیش نەگرن ھاوکاری یەکتر بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەوڵێکی زۆریدا بۆئەوەی یەک بگرن ودەستەی باڵای کوردی پێکھات،بەڵام دواتر یەکیان نەگرت.




