٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تیرۆرستان لەموسڵ ھەرشەی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی ده‌کەن

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ لە پارێزگای موسڵ گروپە تیرۆرستیەکان 20کەسیخۆکوژیان ئامادەکردووە و ھەرەشەی بەکارھێنانی چەکی کیمیاویش ده‌کەن، ئەمەش ترس و دڵەراوکێی لە لایەن خەڵکی ئەو پارێزگایە دروست کردووە.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: گروپە تیرۆرستییەکان لەرێگەی بڵاوکراوە ھەرەشەی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی لەپارێزگای موسڵ دکەن و20کەسی خۆکوژیشیان ئامادە کردووە بۆتەقاندنەوە، ئەمەش ترس و دڵە راوکێی لە لایەن خەڵکی ئەوپارێزگایە دروستکردووە و لە دوێنێوە ھاتوچۆ قەدەغەکراوە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ھێزە ئەمینەکان ئەو پارێزگایە توانایان نییە خەڵک بپارێزن، چونکە پێشترھێزە ئەمنیەکان هێرشیان دەکردە سەر تیرۆرستان و ئەوان بەرگریان لەخۆیان دەکرد، بەڵام ئێستا پێچەوانە بووە وتیرۆرستان ئێرش ده‌کەن و ھێزە ئەمنیەکان بەرگری لە خۆیان ده‌کەن.

هەواڵی پەیوەندیدار