شێوازی بانگكردنی به‌رپرسانی عیراق بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌له‌فۆن جێی پرسیاره

هه‌ولێر- KDP.info/ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی سه‌ربه‌خۆ ئاشكرایكرد، شێوازی داواكردنی ئیداره‌ی واشنتۆن بۆ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا زیاتر له بانگركردن بۆ لێپرسینه‌وه ده‌چێت نه‌ك له بانگهێشتی فه‌رمی.
له به‌یاننامه‌یه‌كیدا، حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی سه‌ربه‌خۆ رایگه‌یاند: ئه‌و میكانیزمه‌ی واشنتۆن به‌كاریدێنێت بۆ داواكردن له به‌رپرسانی عێراق تا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، زیاتر له بانگكردن ده‌چێت بۆ لێپرسینه‌وه نه له‌بانگهێشتی فه‌رمی، وتیشی: بانگهێشتی سه‌ركرده‌كانی عیراق به‌و جۆره سیاده‌ی عیراق له‌كه‌دار ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌له‌وی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زیاتر له بانگكردن ده‌چێت بۆ لێپرسنه‌وه نه‌ك له‌بانگهێشتی فه‌رمی، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه "سه‌ردانی له‌و جۆره و له‌و ئاسته باڵایه پێویسته له‌ڕێی رێوشوێنه دبلۆماتیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بێت".
به‌وته‌ی عه‌له‌وی، مه‌سه‌له‌ی بانگهیشتی فه‌رمی نێوان دوو وڵات، له‌رێی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوازی دپلۆماتیانه، به‌ڵام "ئه‌و میكانیزمه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی عێراق به‌كاریدێنێت به‌بانگهێشت كردنیان له‌ڕێی ته‌له‌فۆنی به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی و دواتر راگه‌یاندنی سه‌ردانه‌كه، ئه‌و شێوازه‌یه كه‌ده‌گیرێته به‌ر بۆ بانگكردن بۆ لێپرسنه‌وه نه‌ك بۆ بانگهێشتی به‌رپرسێكی باڵا".




