پاریس لە سیخوڕی و چاودێری هەواڵگریی ئەمەریكا نیگەرانە

پاریس- KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمەریكای لە پاریس كردوە سەبارەت بە سیخوری و چاودێری هەواڵگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمهریكا لەسەر هێڵی پەیوەندیەكانی تەلەفۆنی ملیۆنان كەس لە فەرەنسا، جێی باسە رۆژنامەی لۆمۆند بڵاوی كردۆتەوە چاودێرییە هەواڵگریەكانی ئەمەریكا لەسەر پەیوەندیە تەلەفۆنیەكانی بەرپرسانی فەرەنساو ئەو كەسانە بووە كە گومانی كاری تیرۆریستیان لێدەكرێت.




