٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی خۆتەقاندنەوەی ئافرەتێك لە روسیا 5 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

روسیا – KDP.info/ لە باشووری رووسیا ئافرەتێكی خۆكوژ خۆی لە ناو پاسێكدا تەقاندەوە و بەوهۆیەوە 5 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە لە شاری ڤۆلكوگراد لە باشووری رووسیا ئافرەتێك خۆ لە ناو پاسێكی نەفەر هەڵگردا تەقاندەوە و لە ئەنجامدا 5 كەس كوژران و زیاتر لە 21 كەسی دیكەش برینداربوون.

لەلایەن خۆشیەوە بەرپرسێكی ئەمنیی شارەكە پشتراستیكردەوە كە كردەوەكە تیرۆریستی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار