٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لێبوردنی نێودەوڵەتی: رەوشی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان لە قەیراندایە

سەرچاوە: KDP.info

ژنێڤ – KDP.info/ لە بەیاننامەیەكدا رێكخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند كە رەوشی مافی مرۆڤ لە سعودیە ئاڵۆزتر بووە.

بە وتەی ئەم رێكخراوە عەرەبستانی سعودیە پابەندی بەڵێنەكانی چاكسازیی 4 ساڵی رابردووی نەبووە؛ بگرە رێژەی سەركوتكردن زیادی كردووە. لێبۆردنی نێودەوڵەتی لە كاتێكدا ئەو بەیاننامەی بڵاوكردۆتەوە كە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژنێڤ لەبارەی رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە سعودیە كۆببێتەوە.

رێكخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی بەرپرسانی سعودیە بەوەش تۆمەتبار كرد كە بەهۆی ئابووری وڵاتەكەیان رێگری لەوە دەكەن كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رەخنە لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ لەو وڵاتە بگرێت.

هەروەها لێبۆردنی نێودەوڵەتی جارێكی تر داوای لە بەرپرسانی سعودیەی كرد كە دوو چالاكوانی مافی مرۆڤ كە لە مانگی ئاداری رابردوو دەستگیركراون؛ ئازاد بكات.

لە عەرەبستانی سعودیە رێگە بە ئافرەتان نادرێت شۆفێری بكەن و لەكاتی سەفەركردنیش دەبێت پیاوێكی خۆیان لەگەڵ دابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار