بارمتە لوبنانییەكان لە سوریا بە هەوڵەكانی هەواڵگری توركیا ئازادكراون

توركیا – KDP.info/ دەزگای هەواڵگری توركیا ئۆپەراسیۆنێكی نهێنی ئەنجامدا بۆ ئازادكردنی بارمتە لوبنانیەكان لە سوریا.
رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاوی كردەوە كە ئازاد كردنی بارمتە لوبنانیەكان لەناو خاكی سوریادا بەهۆی ئۆپەراسێونێكی سەربازی نهێنی یەوە بووە كەدەزگای هەواڵگری توركیا ئەنجامی داوە، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە پاش وەرگرتنی رەزامەندی لە ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا گروپێك لە دەزگای هەواڵگری توركیا دەچنە نێوخاكی سوریاو بارمتەكان رزگاردەكەن و لەرێگایەكی ئاگرینەوە كەدەكەوێتە نێوان سوپای ئازادو سوپای رژێم دەیانهێننەوە بۆ نێو خاكی توركیا. رۆژنامەكە لەسەرچاوەیەكی باڵاوە زانیاری پێگەیشتوەو توركیا گەیشتۆتە رێكەوتنێكی نهێنی بۆئازادكردنی دووفرۆكەوانە توركیەكە بەرامبەر بەئازادكردنی ئەو نۆبارمتە لوبنانیە كەلەلایەن كۆمەڵەی لیوای گەردەلولی دەستبەسەر كرابوون. جێی ئاماژەیە ئەم ئۆپەراسیۆنە نهێنیە دوای ئەوە هات كە هەوڵە دیپلۆماسیەكان لەرێگای ئۆپۆزسیۆنی سوریاو حكومەتی لوبنان و ئێران شكستی هێنا بۆ ئازادكردنیان.




