٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەهەپە: دەبێ سیستەمی پاسەوانی گوند هەڵبوەشێنرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە) سەبارەت بە پرسی كورد و قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا راپۆرتێكی نوێ ئامادەكرد و رایگەیاند كە دەبێت لە گەڵ قۆناغی چارەسەریدا سیستەمی پاسەوانی گوند لە ناوچە كوردنشینەكاندا هەڵبوەشێنرێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە پارتی گەلی كۆماری دوای چەند مانگێك لێكۆڵینەوە لە سەر پرسی كورد و چۆنێتی چارەسەری ئەو پرسە راپۆرتێكی ئامادە كردووە و لەو راپۆرتەدا چەندین پێشنیاری خستووەتە روو.

جەهەپە لە بەشێكی راپۆرتەكەی خۆیدا رایگەیاندووە كە هاووڵاتییە كوردەكان لە سیاسەتی جەهەپە لە بەرامبەر پرسی كورد ناڕازین و دەبێت جەهەپە سیاسەتی خۆی لە بەرانبەر كور و پرسی كورد بگۆڕێت و زوو بە زوو سەردانی ناوچە كوردنشینەكان بكات.

جەهەپە پێشنیاری ئەوەی كردووە كە دەبێت لە گەڵ قۆناغی چارەسەریدا سیستەمی پاسەوانی گوند هەڵبوەشێنرێتەوە و حكوومەت لە ناوچە كوردییەكاندا دەست بە دامەزراندنی كارخانەی جۆراوجۆر بكات.

جەهەپە هەروەها داوای كردووە تا حكوومەت بە پەلە داواكارییە دیموكراتییەكانی كورد جێبەجێ بكات و بۆ سەربەست كردنی پەروەردە بە زمانی كوردی لە ناوچەكاندا ئاسانكاری پێویست پێشكەش بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار