٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهمەن قوبادی: هەموومان قەرزداری ئاسایشی كوردستانین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/   سینەماكار و دەرهێنەری ناوداری كورد بەهمەن قوبادی رایگەیاند كە ئەو ئاسایش و ئارامییەی كە لە كوردستاندا هەیە لە هیچ وڵاتێكی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی نییە و ئێمە هەر هەموومان قەرزداری ئەو ئاسایش و ئارامییەن.

لەمبارەیەوە ئاژانسی فرانسپرێس بڵاویكردەوە كە بەهمەن قوبادی سەرۆكی لیژنەی دادوەرانی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی كانە كە بەلژیكا ساز دەكرێت، بەڵام بە هۆی سەرقاڵ بوونییەوە ناتوانێت بەشداری ئەو فستیڤاڵە بكات.

قوبادی لەو دیمانەیەدا باسی بارودۆخی كوردستانی كردووە و رایگەیاندووە كە ئاسایش و ئارامی كوردستان بووەتە هۆكاری پێشكەوتنی گەلی كورد لە هەر بوارێكدا و ئەو ئاسایش و ئارامییەی كە لە كوردستاندا هەیە لە هیچ وڵاتێكی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە و كورد قەرزداری ئەو ئاسایش و ئارامیەیە.

قوبادی جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە ژیانی خۆیدا تا ئێستە ئەوەندە ئاسوودە و بەختەوەر نەبووە، بۆیە خۆی بە قەرزداری ئەو كەسانە دەزانێت كە ئاسایش و ئارامییان بۆ كوردستان دابین كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار