٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەرێكی كورد: کێشەی نەوت و غازی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەندێ پارێزگای دیکە گەورەترین کێشەی کوتلە سیاسییەکانە

سەرچاوە: PNA

ئەندامێکی ھاوپەیمانی کوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند, کێشەی نەوت و غازی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ناوەند گەورەترین کێشەیە لە نێوان کوتلە سیاسییەکان, بۆیە داوا دەکەم بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری چارەسەر بکرێت.

شوان محەمەد تەھا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکدا بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند: کێشەی نەوت و غازی نێوان حکومەتی  ناوەند و حکومەتی ھەرێمی و ھەندێ پارێزگای دیکە گەورەترین کێشەیە لە نێوان کوتلە سیاسییەکان.

تەھا وتیشی: کێشەی گەورە لەوەدایە شەھرستانی و وەزارەتی نەوتی عێراق   ھەموو کات حکومەتی ھەرێمی تاوانبار دەکەن, ئەمەش کێشەکان چارەسەر ناکات , بەڵکو دەبێت لە رێگەی دەستوور و یاساوە کێشەکان چارەسەر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار