٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازادی سرێشمەیی: بزووتنەوەی گۆڕان دژی یەكبازنەییە لە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - رۆژنامەی هەولێر- KDP.info / لە دیمانەیەكدا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئازاد سرێشمەیی بۆ رۆژنامەی هەولێر باس لە چۆنیەتی شێوازی هەڵبژاردن و ناكۆكییەكانی نێوان كوتلە سیاسییەكان لە ناو پەرلەماندا  دەكات.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: من زۆرم پێ سەیرە كە ئەوان دژی یەكبازنەیین، لە كاتێكدا خۆیان لە هەڵبژاردنی پێشوودا زەرەریان كرد لە فرەبازنەییدا و دەنگێكی زۆریان لێ فەوتا. هەر لەبەر ئەوە بوو نەیانتوانی كورسییەك بەدەست بێنن لە كەركووك، بەڵام هەر ئەوە نییە، رەنگە ئەگەر كێشە كەوتە سەر مەسەلەی سیستەمی هەڵبژاردن، ئەوان هەر دژی خواستی هاوپەیمانیی كوردستانی بن. بەڵام  ئێستە ئەوان لە گەڵ ئەوەن كە عێراق بكرێتە 325 بازنە، ئەوەیش شتێكی مەحاڵە، چونكە كۆمیسیۆن ئەو ئامادەییەی نییە.

یەكبازنەیی داواكاریی ئێمەیە، بەڵام ئەگەر نەبوو ئەوە بەدیلی دیكەمان هەیە، ئەویش ئەوەیە كە كورسیی قەرەبوو زیاد بكرێن لەسەر بنەمای دەنگ،
ئەوان پێشتر كوردیان تۆمەتبار دەكرد لەوەی كە ناهێڵن یاساكە دەربچێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێمە بە هیچ شێوەیەك رێگر نین، ئێمە دەمانەوێت یاسایەكە لە بەرژەوەندیی هەموواندا بێت، بەڵام لایەنەكانی دیكە بە چاوێكی دیكە سەیری دەكەن، هەمووان كێشەیان هەیە، هەمووان تێبینییان هەیە، بۆیە ئەگەر كۆدەنگییەك نەبێت، تەوافوقێك نەبێت، ئەستەمە لەو هەفتەیەدا یاساكە دەربچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار