٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئینتەرپوڵ رەتیدەكاتەوە تارق هاشمی دەستگیر بكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-   ئاژنسەکان- KDP.info/  پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ بە بیانوی ناشەرعییەتی حكوومەتی عێراقەوە رەتیدەكاتەوە تارق هاشمی جێگری پێشوی سەرۆك كۆماری عێراق رادەستی عێراق بكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی"burathanews"   لە بەیاننامەیەكدا رێكخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ بڵاویانكردۆتەوە، تارق هاشمی جێگری پێشوی سەرۆك كۆماری عێراق كە بە شێوەی ئامادەنەبوو سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە،  دەستگیر ناكەن و رادەستی حكوومەتی عێراقی ناكەنەوە.

لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، پۆلیسی نێودەوڵەتی جەختیان لەوەكردۆتەوە، لە زیندانەكانی عێراقدا  بە شێوەیەكی گەورە مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكرێت و دادپەروەری بۆ زیندانیان بوونی نییە.

بەپێی قسەی رێكخراوەكە ئەگەر تارق هاشمی جێگری پێشوی سەرۆك كۆماری عێراق دەستگیر بكرێـت،  ئەوا دەبێـت بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بۆ مافی مرۆڤ مامەڵەی لە گەڵ بكرێت.

هەفتەی رابردوو تارق هاشمی لە بارەگای یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار