ئەخزەر ئیبراھیمی نێردراوی ھاوبەشی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمکاری عەرەبی دەگاتە بەغدا

بەغدا - KDP.info/ بڕیارە ئەمڕۆ ئەخزەر ئیبراھیمی نێردراوی ھاوبەشی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمکاری عەرەبی بگاتە بەغداو لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆببێتەوە. سەردانەکەی ئیبراهیمی کە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دەست پێدەکات، لە چوارچێوەی گەشتەکەی چەند رۆژەی دایە بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردنی قەیرانی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەر و هەروەها هەماهەنگی کردنی ئەو وڵاتانە بۆ ئارمکردنەوەی باردۆخ لەسرویا. چاوەڕوانیش دەکرێت ئیبراھیمی لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرس و سەرۆکی قەوارە سیاسیەکانی عێراق لە بەغدا کۆببێتەوە، هەڵوێستی روونی عیراو لەبارەی سوریاوە تاوتوێ بکات ، سەردانەکەی نێردراوی ھاوبەشی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمکاری عەرەبی وەک باسی لێوەکراوە تەنیا رۆژێک دەخایەنێت.




