لە پاکستان بەهۆی تەقاندەنەوەی شەمەندەفەرێک 22قوربانی لێکەوتەوە

پاکستان - KDP.info/ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا له باشووری خۆرئاوای پاكستان، كوژران و برینداربوونی 22 كه‌سی لێكه‌وته‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: بۆمبێك به شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا ته‌قییه‌وه كه له‌گه‌شتێكدا بووه له شاری روالبه‌ندی-ه‌وه بۆ كویتای پایته‌ختی بلوجستان و به‌هۆیه‌وه‌و شه‌ش كه‌س كوژراوه‌و 16ی دیكه‌ش بریندار بوون، ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌مه ئاماری سه‌ره‌تاییه پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له زیاد بوون بكات. هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ته‌قینه‌وه‌كه زیانی ماددی زۆری به شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه گه‌یاندووه‌وویرای ئەوەی پۆلیسی پاکستان گوومانی هەیە کە کردارەکە تیرۆریستی بیت، بەڵام تا ئێستاش هیچ گروپێك به‌پرسیارێتی خۆی له‌و كرده‌وه‌یه، رانه‌گه‌یاندووه. گروپه چه‌كدارییه جوداخوازییه‌كان له بلوجستان، حكوومه‌تی پاكستان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به قۆستنه‌وه‌و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێمه‌كه كه به ئاسن به‌ناوبانگه، له‌كاتێكدا دانیشتوانه‌كه‌ی به هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن.




