سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی كوتله‌ی مواتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ـی 10ـی 2013 له سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌یان جه‌بر سه‌رۆكی كوتله‌ی مواتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی كوتله‌ی مواتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ ڕه‌خساندنی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستانیش به هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ و كاریگه‌ر وه‌سف كرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق خرایه به‌ر باس و قسه‌یش له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا ، بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و قه‌یرانی سووریا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




