٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یاسای ھەڵبژاردن لە کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان دانییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەkdp.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، بڕیاربوو پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنەکان لە کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراقدا بێت، بەڵام ئەمڕۆ ئاگادار کراونەتەوە کە لە بەرنامەی کاردا نییە و دەرھێندراوە.

لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: پێشتر بڕیاردرا بوو کە پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنەکان بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق، بەڵام دەرھێندراوە، لە بەر ئەوەی تاوەکو ئێستە کوتلەکان لە سەری رێکنەکەوتوون.

لانە محەمەد گوتیشی: سبەی کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆک کوتلەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی بەرێوەدچێت، بۆ رێککەوتن لە سەر یاسای ھەڵبژاردنەکان.

محەمەد رونیشیکردەوە، پێش جەژن دەنگدان کراوە کە پێویستە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە  لە بارەی ئەو یاسایە بگەنە رێککەوتن، ئەگەر نا دەگەڕێنەوە بۆ یاسا کۆنەکە.

ناوبراو راشیگەیاند: لە چەند رۆژی داھاتوو پێویستە ئەم پڕۆژە یاسایە بخرێتە بەرنامەی کار، چونکە ماوەکە زۆر کەم ماوە بۆ ئەوەی بتوانین پەسەندی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار