٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: بەھیچ شێوەیەک سازش لە سەر داواکاریەکانمان ناکەین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: داواکاری لیستی دەولەتی قانون و عێراقییە لە بارەی یاسای ھەڵبژاردنەکان نادەستورین، نەک داواکاری کورد، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان ئامادە نین بە ھیچ شێوەیەک سازش لە سەر داواکارییەکانیان بکەن.

حوسێن حەسەن نەرمۆ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند: داواکارییەکانی ئێمە ھەمووی دەستورییە و ھیچ داوایەکمان نەکردووە پێچەوانەی دەستور بێت، بەڵکو داواکاری لیستی دەولەتی قانون و لیستی عێراقییە دژی دەستورە.

حوسێن حەسەن نەرمۆ گوتیشی: ئێمە بەھیچ شێوەیەک سازش لە سەر داواکارییەکانمان ناکەین و ئەگەر داواکاری ئێمەش لەو یاسایە جێبەجێنەکرێن، ھەڵویستمان دەبێت.

نەرمۆ رونیشیکردەوە، گرفتی زۆر لە نێوان کوتلەکان هەیە لە بارەی یاسای ھەڵبژاردنەکان، بۆیە ئەستەمە داواکارییەکانی ئێمە لە بەر چاوبگیرێت، بۆیە رەنگە بگەڕێنەوە بۆ یاسا کۆنەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار