ژماره‌ی توشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا
هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ ژماره‌ی توشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره له ساڵی 2012دا 174 هه‌زار و 555 كه‌س بووه، ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەکەش لە ئارادایە، به‌پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە دەست KDP.infoکەوتووە، ژماره و رێژه‌ی مردن به‌و نه‌خۆشییه له ساڵی 2012دا 107 كه‌س بووه كه 39 یان پیاو بوون و 68شیان ژن بوون. بۆ ئه‌مه‌ش رێژه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره و مردن لای ژنان زیاتره به به‌راورد به‌پیاوان. هاوكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌رێمی كوردستاندا، ئێستە سێ سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه، ئه‌مه بێجگە له‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانیش چاره‌سه‌ری پێویستی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كرێت له رێگه‌ی پێدانی حه‌ب و لێدانی ده‌رزیو پێدانی رێنمای به‌نه‌خۆش. شایەنی باسە نه‌خۆشی شه‌كره نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییە، شێوازی ژیان (كه‌م جوڵه‌یی و ته‌مه‌به‌ڵی) و جۆری خواردن و قه‌ڵه‌وی و به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان. راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه رێژه‌ی توشبوون به‌شه‌كره له عێراق گەیشتۆتە10%لە هه‌رێمی کوردستانیش رێژەکەی نزیكه‌ی 3 بۆ 4% دەبێت.




