بۆ کرداری تیرۆریستی غازی سارین له‌سوریا‌وه هێنراوه‌ته خاكی عێراق

بەغدا - KDP.info/ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرای ده‌كات كه غازی سارین له سوریا‌وه هێنراوه‌ته خاكی عێراقه‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش له ئه‌گه‌ره‌كانی به‌كارهێنانی له لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه وشیار دەکاتەوە.
حاكم زاملی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتوون، گروپه چه‌كداره‌توندڕه‌وه‌كان، له سوریا‌وه غازی سارینیان هێناوه‌ته عێراق و چه‌ندین جۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازیشیان دزه پێكردۆته خاكی عێراقه‌وه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه كه به‌كاری بهێنن له كرده‌وه توندوتیژییه‌كانیاندا. لای خۆیشیه‌وه، به‌یان جه‌بر زوبێدی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی مواتن، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی 7 مانگدا هه‌زار و 500 ته‌قینه‌وه ئه‌نجامدراون و به‌هۆشیانه‌وه 20 هه‌زار هاووڵاتی عێراق كوژراون و برینداربوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی هه‌زار زیندانیی له گرتووخانه‌كانی عێراق هه‌ڵهاتوون، كه‌سه‌رجه‌میان سه‌ر به‌گروپه توندڕه‌وه‌كانن.
لەلایەکی دیکەوە نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق رووده‌دات، درێژكراوه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ن كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن.




