٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

روحانی: ئیسرائیل دژی رێكکەوتنی نزیکبوونەوەی واشنتۆن و تارانە

سەرچاوە: KDP.info

تاران - KDP.info/ سەرۆك كۆماری ئێران، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار كرد، دەیەوێت ئاستەنگ بخاتە بەردەم دانوستانە ئەتۆمییەكانی ئێران و رێگریی بكات لە رێككەوتن لە سەر ئەو بەرنامانە. بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی ئێران حەسەن رۆحانی رایگەیاندووە: لەنێوان سەركەوتنی گفتوگۆكان، هەڵوێستی دوژمنانەی ئیسرائیل، كە پەراوێز خراوە، دەیەوێت ئاستەنگ بخاتە بەردەم کاری هاوبەش و رێككەوتنەكان تێكبدات. سەرۆكی ئێران ئەوەشی راگەیاندووە، کە بە درێژایی مێژووی شۆڕشی ئیسلامی، هەر كاتێك كۆماری ئیسلامی لە سیاسەتی جیهانیدا لە سەركەوتنێك نزیكبووەتەوە، سەهیۆنیستەكان دەستیان داوەتە تێكدان و ئاژاوەگێڕی لە نێوخۆ و لە دەرەوە، بەپێی ئەو هەواڵە، رۆحانی ئێوارەی دوێنێ‌ لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە: دیپلۆماسی كارای ئێران، كردارەكانی گرتووەتە دەستی خۆی و رای گشتی جیهان، تەنانەت ئەو وڵاتانەی گەمارۆیان خستووەتە سەر ئێران بەرەو خۆی راكێشاوە و بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەڕوات كە هەنگاو بە هەنگاو مافە رەواكانی ناوەكی ئێران دەستەبەر بكات و ئاستەنگەكانی بەرەوپێشچوون لەسەر رێگای میلـلەت لابەرێت، لە چەند رۆژی رابردوودا و پاش یەكەمین دانوستانی كابینەی رۆحانی، لە گەڵ وڵاتانی رۆژئاوا لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، كاربەدەستانی ئیسرائیل هێرشی تو‌وندیان كردە سەر ئەو دانو‌ستانانە و پێیانوایە، ئێران بەم كۆبوونەوانە دەیەوێت كات بۆ خۆی بكڕێت و نزیك بێتەوە لە دروستكردنی چەكی ناوەكی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار