کەرکووک : بۆ جاری دووه‌م قوتابخانه‌یەکی کوردی له‌لایه‌ن کەسانێکی نەناسراو سوتێنرا

کەرکووک - KDP.info/ بۆ جاری دووه‌م قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی (ئازادی)ی كوڕان له كه‌ركووك له‌لایه‌ن کەسانێكی نەناسراو سوتێنرا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی ناوەندی عێراقەوە. به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانەی ئاماده‌یی (ئازادی)ی كۆڕان له كه‌ركووك رایگەیاند، له سێیه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربان ئه‌و كاره روویداوه و له لایه‌ن پاسه‌وانی قوتابخانه‌كه‌یانه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه. کە له لایه‌ن کەسانێكی نەناسراوەوە قوتابخانەکەیان سوتێنراوە و ئەوانیش دەست بەجێ پۆلیسیان لێ ئاگادارکردۆتەوە،وەک به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی ئازادیی كوڕان رایگەیاند، دووبارەکردنەوەی سوتاندنی قوتابخانەکیان کە وادیارە ئامانج له‌و كارەی تیرۆریستان دواخستنی خوێندنی كوردییه، ده‌ستێكی ناحەز هەیە دژی کورد و زمانی کوردییە و نایه‌وێت خوێندنی كوردیی له كه‌ركووك پێشبكه‌وێت، بەڵام وەک خۆی گوتی: ئەوان وەک مامۆستا و قوتابی درێژە بە پرۆسی خوێندن بە زمانی کوردی دەدەن.




