٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەورگۆسک پیاوێک منداڵەکەی ده‌کوژی و خێزان و کچەکەشی بریندار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە کەورگۆسک پیاوێک منداڵەکەی دەکوژێت وخێزان و کچێکیشی بریندار دەکات.

عەمید عەبدولخالق تەلعەت بەرێوبەری پۆلیسی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی کەورگۆسک پیاوێک لەگەڵ خێزانەکەی ده‌بێتە شەریان، لەئاکامدا مندالێکی ده‌کوژێت و خێزان وکچێکیشی بریندار دەکات.

عەمید عەبدولخالق تەلعەت گوتیشی: ھۆکاری شەرەکەش بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.

 تەلعەت رونیشیکرده‌وە، ئێستا  لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە لایەن پۆلیس دەستیپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار