دووەم حاجی هەرێمی كوردستان لەشاری مەككە كۆچی دوایی كرد

سعودیه- تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 21/10/2013حاجی (نەریمان غەفور شەریف) لەدیكبوی ساڵی 1950 یە و نیشتەجێی شاری سلێمانیە ، لەشاری مەككە كۆچی دوایی كرد.
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوە كرد، بەپێی راپۆرتی پزیشكی، حاجیە كۆچكردووەكە نەخۆشی شەكرە و كێشەی دڵی هەبوە و بەرەبەیانی ئەمرۆ كۆچی دوایی كردوە و بڕیارە دوای گفتوگۆ لەگەڵ كەسوكاری لەكوردستان، هەر ئەمرۆ تەرمەكەی ببرێتە كەعبەی پیرۆز نوێژی لەسەر بكرێت و هەر لەشاری مەككە بەخاك بسپێردرێت.
مەریوان نەقشبەندی بەناوی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حاجیانی هەرێمەوە پرسە و هاوخەمی بۆ كەسوكاری ئەم حاجیە كۆچكردووە راگەیاند و گوتی: ئەوە دووەم حاجی هەرێمی كوردستانە كە لەشاری مەككە كۆچی دوایی دەكات




