ئێران داوای هاوكاری لە هەرێم دەكات بۆ هەلدانەوەی گۆڕی سەربازەکانی لە کوردستاندا

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 9/7/2012 ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان وئه‌نفاکراوان پێشوازی کرد له وه‌فدیکی بنیادی پاراستنی شوینه‌وار و کۆمیته‌ی گه‌ران به‌دوای بزر بووانی جه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئیران.
له‌دیدارێکدا که کونسڵی ئیران له شاری سلیمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان ئاماده‌ی بوون باس له هاوکاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نیوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیران کرا.
وه‌فدی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان روون کرده‌وه و رایان گه‌یاند که هاتوون تاکو له نزیکه‌وه ئاگاداری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌کۆمه‌له‌کان بن که هه‌ندێکیان روفاتی قوربانیانی جه‌نگی 8 ساڵه‌ی نێوان عیراق ئێرانن و له ماوه‌ی رابردوو له چه‌ند شوێنیکی هه‌رێمی کوردستان دوزرابوونه‌وه له‌وانه له سنوری بینجووین و جومان و شاخی شه‌میران له سنوری ده‌ربه‌ندی خان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ویرا به‌خیر هێنانی وه‌فده‌که وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان تشکی خسته سه‌ر کاری وه‌زاره‌ت له رووی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان و به وه‌فدی میوانی راگه‌یاند که وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی که هه‌یه کار بۆ پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌که‌ن و بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانه‌ش ده‌بێ به هه‌ماهه‌نگی نیوان هه‌ردوولا بێت.
له ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان سوپاس گوزاری وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی به وه‌فدی میوان راگه‌یاند به‌رامبه‌ر به‌و کار ئاسانییه‌ی که بۆ چاره‌سه‌ر کردنی به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی نیشانی ده‌ده‌ن و تشکی خسته سه‌ر یاد کردنه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساتی هه‌لبجه که بۆ ئه‌مساڵ له یادی 25 ساڵه‌ی کیمیاباران کردنی هه‌ڵبجه به شێوه‌یه‌کی فراوان تر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌ست خۆشی لێکردن که ساڵانه‌ی له ئێران یادی کیمیاباران کردنی هه‌ڵبجه زیندو راده‌گرن.




