٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوای دەركردنی توركیا لە پەیمانی ناتۆ دەكرێ

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ دوای ئاشكرا بوونی پەیوەندی نهێنی نێوان میتی توركیا و بەرپرسانی ئێران، وڵاتانی رۆژئاوایی بە تایبەتی ئیسرائیل و ئەمریكا دەستیان بە دەربڕینی هەڵوێستی توند لە دژی توركیا كردووە و بەرپرسانی ئیسرائیل داوا لە ناتۆ دەكەن تا ئەندامیەتی توركیا لە ناتۆ هەڵبوەشێننەوە.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی پرێس تورك بڵاویكردەوە كە دوای دەركەوتنی پەیوەندی نهێنی نێوان ئیستیخباراتی توركیا و بەرپرسانی ئێران و رادەست كردنەوەی چەند سیخۆری ئێرانی لە لایەن میتی توركیاوە بە ئێران كە بۆ ئیسرائیل كاریان كردووە، ئەمریكا و ئیسرائیل نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و داوایان لە وڵاتانی دیكە كردووە كە لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی توركیادا بێدەنگ نەبن.
یەكێك لە بەرپرسانی ئیسرائیل كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكات بە رەسمی داوای لە پەیمانی ناتۆ كردووە بە هۆی هاوكاری نێوان میتی توركیا و حكومەتی ئێران ئەندامبوونی توركیا لە پەیمانی ناتۆ هەڵبوەشێندرێتەوە.
لە لایەكی دیكەوە وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل دەنی ئایالۆن رایگەیاندووە كە پەیوەندی نێوان میتی توركیا و رژیمی ئێران زەرەر دەداتە بەرەژوەندییەكانی وڵاتانی رۆژئاوایی بۆیە دەبێ ئەندامیەتی توركیا لە ناتۆ هەڵبوەشێندرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار