٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری‌ كاروباری‌ زیندانیانی‌ سیاسی: لەم نزیكانەدا قۆناغی حەوتەمی ناوی زیندانە سیاسیەكان رادەگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا قۆناغی‌ حەوتەمی‌ پشتڕاستكردنەوەی‌ ناوی‌ زیندانیانی‌ سیاسی رابگەیەندرێت كە پشكی‌ زۆر بەر رزگاربووانی‌ ئەنفالكراوان دەكەوێت.

بەڕێوەبەری‌ كاروباری‌ زیندانیانی‌ سیاسی، ئەحمەد مام رەسول  بە پەیامنێری راگەیاندووە: كارەكانی راگەیاندنی قۆناغی حەوتەمی ناوی زیندانیانی سیاسی كە دۆسێكانیان پشتراستكراوەتەوە و زیاتر لە 600 كەس دەبن، لە قۆناغی تەواوبونە و بەنیازین لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا رایابگەیەنین.

ئەحمەد مام رەسول، گوتی:  ئەو ناوانە پشكی زۆریان رزگاربوانی پڕۆسەی ئەنفالەكانن كە لە بەرواری 1/4/2012 ەو مانگانە منحەیان بۆ حسابەو مانگە رۆیشتوەكانیان بۆ قەرەبوو دەكرێتەوە. هاوكات ئەوانەی‌تر حوكمدارەكانن. لە بەرواری 1/7/2009  ەوە منحەكەیتان بۆ حسابە و ئەوانیش مانگە رۆیشتوەكانیان دوای مامەڵەی پێویست بۆ قەرەبوو دەكرێتەوە و بەسەریەكەوە پێیاندەدرێت.

بەڕێوەبەری‌ كاروباری‌ زیندانیانی‌ سیاسی، گوتی: پڕۆسەی راگەیاندنی ناوی زیندانیان و هەژماركردنیان بە زیندانی سیاسی و بڕینەوەی منحە بۆیان، بەردەوام دەبێت. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی تایبەت پێكهێندراوە و ناوی هەموو ئەو زیندانیانەی كە كاتی خۆی لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەهۆكاری جیاجیا زیندانی كراون، تۆمار دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار