بەڕێوەبەری نووسینگەی لە ناوبردنی تاوان بەرپرسیاریەتی خۆی لە رفاندنی زێدان راگەیاند

لیبیا - KDP.info/ عەبدولمنعەم ئەلسەید بەڕێوەبەری نووسینگەی لە ناوبردنی تاوان لە لیبیا بەرپرسیاریەتی خۆی لە كاری رفاندنی زێدان لە ماوەی دە رۆژی رابردوو راگەیاند و گوتی: بە هۆی تۆمەتباركردنی لە هەردوو دۆسیەی ماددە هۆشبەرەكان و گەندەڵی زێدانی رفاندووە، چونكە وەك سەید ئاماژەی بۆ كرد، لە مانگی حوزەیرانی رابردوو لە ناو ئۆتۆمبێلێكدا دەست بەسەر هەندێ ماددەی هۆشبەردا گێرا كە لە سەر ناوی سەرۆك وەزیرانی لیبیا تۆمار كرابوون.
لەلایەن خۆیەوە عەلی زێدان سەرۆك وەزیرانی لیبیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دوو ئەندام پەرلەمانی وڵاتەكەی كە سەر بە پارتی ئیسلامیین بە رفاندنی خۆی تۆمەتباری كردن و زێدان رایگەیاند: ئەو دوو پەرلەمانتارە دەستیان لە پشت رفاندنیەوە بوونە كە لە ماوەی دە رۆژی رابردوو سەرۆك وەزیرانی لیبیا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری شۆڕشگێری پێشوو بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك رفێندرا. زێدان ئەوەشی بە رۆژنامەوانان گۆت: كە هێزێكی سیاسیە هەیە دەیەوێت كۆسپ و تەگەرە بخاتە بەردەم دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی سیاسی و ئابووری لیبیا.




