هوشیار زێباری: مافی خۆمانه ده‌وڵه‌تی كوردیمان هه‌بێت

هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی كه دوێنێ بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاند ئێمه‌ی كورد لاریمان نییه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازییه ئه‌وه‌یه له حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا بین و هیواخوازیشین ئه‌و حكومه‌ته به‌م نزیكانه دابمه‌زرێت.
زێباری باسی له‌وه‌ش كردووه كه، هه‌رچه‌نده له حكومه‌تێكی عه‌ره‌بیدان بەڵام ئەوە رێگری له‌وه ناكات بۆ خزمه‌ت كردنی دۆسیه‌ی كورد هه‌وڵ بده‌ین .
روونیشی كرده‌وه، كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من له‌پاش نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و مافی خۆشیانه خه‌ون به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆوه ببینن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق دووپاتی كرده‌وه كه، هه‌رێمی كوردستان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له عیراق جیاببێته‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نێت، بەڵام ئێستا بە کاتێکی گونجاو نازانن.




