٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی: یاسای ھەڵبژاردنەکان دەرگای قەیرانێکی نوێی سیاسی دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت: ئەم ھەفتەیە دواین دەرفەتە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان پەسەند بکات، بەڵام زه‌حمەتە کوتلەکان بگەنە ھیچ رێکەوتنێک و رەنگە دەرگای قەیرانێکی نوێی سیاسی بکاتەوە.

موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بەKDP. infoراگەیاند: بڕیارە رۆژی سێ شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەرێوە بچێت و پێش کۆبوونەوەش سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن کۆبێتەوە، چونکە پەرلەمان تەنھا ئەم ھەفتەیەی لەبەردەست ماوە بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژە یاسایە پەسەند بکات، بەڵام زه‌حمەتە بگەنە ھیچ رێکەوتنێک.

موئەید تەیب گوتیشی: بەرای من ئەستەمە لەم ھەفتەیە پەرلەمان بتوانێ ئەم یاسایە پەسەندبکات و پێشبینی ده‌کەم ئەم یاسایە دەرگای قەیرانێکی نوێی سیاسی بکاتەوە.

تەیب رونیشیکرده‌وە، دواین دەرفەت بۆ پەرلەمان 30/10/2013یەو ئەگەر تاوەکو ئەو ماوەیە نەتوانن بگەنە رێکەتن و پەسەندی بکەن، ده‌گەڕێنەوە بۆ یاسا کۆنەکە و ھەڵبژاردن بەپێی یاسا کۆنەکە بەرێوە دەچێت.

وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی راشیگەیاند: رۆژی سێ شەممە ئاشکرا دەبێت ئایە رێک ده‌کەون یاخود نا، ئێمەش ده‌گەرێینەوە بۆ سەرکردایەتی خۆمان و ھەڵوێستی خۆمان راده‌گەینین و پێمان باشە وەک لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ھەموو کوتلە کوردییەکان یەک ھەڵوێست بن ، چونگە ھەنگاوێکی باش دەبێت بۆ کورد، بەپێچەوانەوە لاواز دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار