ئەمرۆ بەفر لە كێوەكانی باڵەكایەتی باری

سۆران- KDP.info/ لەكۆتای ئەو گەرمایەی هاوینی ئەمساڵ ئەمرۆ بەرەكەتی خودا لە كێوەكانی باڵەكایەتی یەكەم تاوی بەفر باری و سەری كێوەكانی سپی كردەوە بە بەفری ئەمساڵ.
لەمبارەیەوە بەرێوەبەری كشتوكاڵی چۆمان سلێمان عەبدوللا بە kdp.infoراگەیاند: بەفربارینی ئەمساڵ جیایه لەگەڵ ساڵانی پێشوو، چونكە وادەی بارینی بەفر پێش كەوتوو ئێستا تەواوی كێوەبەرزەكانی باڵەكایەتی لوتكەكانیان بەفر داپۆشراوەو مەزەندەی ئەوەش دەكرێ بەفری ئەمساڵ زیاتر بێت لەچاو بەفری پار، ئەمەش لەسەر ئەو بەفرەی لە كێوی حەساری سەكران باری لەهەمان كات بەفری پارساڵ لەو كێوە مابوو، خۆشبەختانە لە وشكە ساڵیش رزگارمان دەبێت و كێشەی كەم ئەم ئاویش بن بڕدەبێ.




